مهاباد؛ گواستنەوەی سلێمان سالک بۆ بەندکردنی لە گرتوخانە

سلێمان سالک، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش ئامادەبوونی لە دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سلێمان سالک، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری سلێمان سالک پاش ڕۆشتنی بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد بۆ سزای بەندکردنی ئەنجامدراوە. ناوبراو پاش دەستبەسەری بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە.

لە گوڵانی ١٤٠٣، سلێمان سالک لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بەهۆی “هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵانی دژبەری ڕژیم” بە ١٠ ساڵ و بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم” بە ساڵێک بەندکردن سزادرابوو کە ڕێژەی سزادانی ناوبراو پاش دەنگدان، بۆ ١ لە ٤ کەمکرایەوە.
سلێمان سالک، پێشتریش بەهۆی چالاکیەکانی دەستبەسەری و مامەڵەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دادگای پێداچوونەوە؛ سۆما پورمحەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا

س آگوست 27 , 2024
سۆما پورمحەمەدی، هاووڵاتی دانیشتووی سنە، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی نوژین، بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆما پورمحەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دەستەی ئەنجومەنی فەرهەنگی نوژین لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا. بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن لقی ٤ی دادگای […]

You May Like