مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، “غەفار شەریفی” کۆلبەری دانیشتووی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری سنووری “ساوجی”ی مەریوان برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی دانیشتووی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری سنووری “ساوجی”ی مەریوان، قاچی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “غەفار شەریفی”، خاوەنی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی میانە سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیاندراوە.
ناوبراو بۆ نەشتەرگەری بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە ئێستا لەژێر چاودێریی هێزەکانی پۆلیسی مەریواندایە و بنەماڵەکەی ئاگادارکراونەتەوە کە ئەگەر تا سبەی کەفالەتیان بۆ دابین نەکەن، ئەم کۆڵبەرە دوای نەشتەرگەری بۆ زیندان دەگوازرێتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

 بانە؛ کوژرانی کۆلبەرێکی خەڵکی دیواندەرە لە سنووری هەنگەژاڵ

پ نوامبر 16 , 2023
جەلال حەیدەریان کۆڵبەر و گەنجێکی خەڵکی گوندی “قاچیان” لە بەشی کەرەفتوی شاری دیواندەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری سنووری بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، جەلال حەیدەریان کۆلبەر و گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی “قاچیان” لە بەشی کەرەفتوی شاری دیواندەرە، بەهۆی […]

You May Like