بەهۆی بۆسەدانان و تەقەی هێزەکانی ڕژیم بە ئاڕاستەی کۆڵبەران لە شاری سەردەشت، کۆڵبەرێک کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان بە ئاڕاستەی کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک با ناسنامەی ئیبراهیم ئەحمەدنەژاد، کۆڵبەری خەڵکی شاری مهاباد کوژرا. تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی سەردەشت گواسترایەوە و پاش قۆناغی ئیداری بۆ شاری مهاباد دەگوازرێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٦ کۆڵبەر (٢٥٪) کوژران و ١٠٦ کۆڵبەر (٧٥٪) برینداربوون. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ کوژران و برینداربوون، ١٢٤ کۆڵبەر (٨٧٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم بووە. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ١٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن. ئاماری ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ١٤٠٢، ئێمە شایەتی زیادبوونی ٦٧٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنووری کوردستان بووین.