سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری دۆڵێ

کۆڵبەران

گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری  دۆڵێ”ی سەردەشت بە سەختی بریندار بوو”.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی گوندی “دۆڵێ”ی سەر بە شاری سەردەشت بە سەختی بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە، دڵشاد و خەڵکی شاری سەردەشتە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ناوبراو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران “لاقی” بریندار بووه و بە مەبەستی چارەسەر بۆ ناوەنده پزیشکییەکانی شاری سەردەشت گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و کامێران

پ فوریه 15 , 2024
حسێن ساعدموچشی لە شاری کامێران و مستەفا زاهیرزهور لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی کامێران و سنە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حسێن ساعدموچشی هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران و مستەفا زاهیرزهور هاووڵاتی […]

You May Like