سنە؛ ئازادی لەیلا پاشایی و باران ساعدی بە دانانی بارمتە

لەیلا پاشایی و باران ساعدی، ٢ چالاکوانی مەدەنی شاری سنە بە دانانی بارمتە لە کانونی چاکسازی و پەروەردەی ئەم شارە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەیلا پاشایی و باران ساعدی، ٢ چالاکوانی مەدەنی شاری سنە لە زیندان ئازادکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر یەکێک لەوان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازادکران.

لەیلا پاشایی و باران ساعدی، لە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. دەستبەسەرکرانی ئەم کەسانە لە پەیوەست لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە ئەنجامدراوە.

لەیلا پاشایی، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە مامەڵەی ئەمنی هەبووە و دەستبەسەرکراوە. باران ساعدی، لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، دەستبەسەر و نزیکەی پاش ٢ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ ئازادی فواد کەشاوەرز بە دانانی بارمتە

چ مارس 26 , 2025
فواد کەشاوەرز، هاوڵاتی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فواد کەشاوەرز، گۆرانیبێژی شاری سەقز ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ئەنجامدراوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، […]

You May Like