جوانڕۆ؛ کەوتنە خوارەوەی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

کرێکارێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە نهۆمی دووەمی بینایەک بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، «کەریم مورادپوور»، کرێکاریی خەڵکی گوندی «بازان» و دانیشتووی گوندی «چەشمە گوزار» لە شاری جوانڕۆ، لە کاتی کارکردن لە نهۆمی دووەمی بینایەک لە کاتی دروستکردندا کەوتە خوارەوە و بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەریم مورادپوور، یەکسەر بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ گواسترایەوە بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی جەستەیی و سەختی برینەکانییەوە، بۆ بەردەوامی چارەسەری دەرمان بۆ نەخۆشخانەیەک لە کرماشان گواسترایەوە.

شایانی باسە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران، لە شەش مانگی سەرەتای ١٤٠٣، لانیکەم ١٠٧٧ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئەم ڕیزبەندییە نزیکەی ٢٠٠ کرێکار بۆ هەر مانگێک و نزیکەی ٥٠ کرێکار بۆ هەر هەفتەیەک بەهۆی ڕووداوی کار و گرنگینەدانی کارفەرمایان و بەرپرسان گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ١٥.٧ لە سەد زیادی کردووە. لەم ژمارەیە، ١٠٦٦ کرێکار پیاو و ١١ کرێکار ژن بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ سزادانی قانع خاتری بە هەشت مانگ زیندانییکردن

د مه 26 , 2025
قانع خاتری، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە هەشت مانگ زیندانییکردن سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، قانع خاتری، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەشت مانگ زیندانییکردن سزادرا. ئەم سزایە لەلایەن دادوەر مستەفا عەزیزی، سەرۆکی […]

You May Like