دەرکرانی ٧ کرێکاری کارگەی “وەن کوردستان”

٦ ژن و پیاوێک لە کارمەندان و کرێکارانی کارگەی “وەن کوردستان” لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم کارگەیە لە کار دەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا و کارگەی “وەن کوردستان” ٧ کەسیان لە کارمەندان و کرێکارانی دەرکردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە “شەیدا سەراحی پوور، سومەیە فەتحی، ئارینا شێخ نەسروڵڵایی، دڵنیا فەیزی، شکوە ئەسەدی، سەیران شێخ ئیسلامی و فاروق حسێنی” ٧ کرێکاری دەرکراوی ئەم کۆمەڵەیەن بە بیانووی جیاواز لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایەوە لە کارەکانیان دەرکراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە کۆڵبەرنیوزی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەری کارگە و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی ئەم کۆمپانیایە بە فشارهێنان لە ئەوان، کرێکارانی ناڕازیی و کەسانێک لە دەرەوەی داواکاریەکانی کارکردنی ئەم بەڕێوەبەرانە، لە کارەکانیان دەردەکرێن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەرکردنی ئەحکامی ئێعدام بۆ ژنانی هێمای ئازادی و ئازاد ژیان نیشانەی ئەوپەڕی داماوی کۆماری ئیسلامی

پ جولای 25 , 2024
دەزگای بێدادی کۆماری ئیسلامی دوای دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ شەریفە محەممەدی، هەڵسوڕاوی کرێکاری، لە گیلان، پەخشان عەزیزی، چالاکی ژنان و یارمەتیدەری ئینسانە خاوەن پڕەنسیپەکانی لە کوردستان بە پەروەندەسازی بە ئێعدام مەحکوم کرد.پەخشان، کە هەڵسوڕاوێکی ئینسان دۆست، مەدەدکارێکی خوێندەوار و سیاسی و ژنێکی وشیار و خەڵکی مهابادە، یەکەم جار ڕێکەوتی ٢٥ی […]

You May Like