سنە؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەهار ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بەهار ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهار ئەحمەدی بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

بەهار ئەحمەدی هاوسەری ئەسعەد محەممەدییە کە لە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە ماڵی تایبەتی خۆی لە شاری ویلاشاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بەردەوامی گرتن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی کەبیر محەممەدی

پ آگوست 17 , 2023
کەبیر محەمەدی، کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری مەریوان، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کەبیر محەممەدی کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری مەریوان، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.لەو ماوەیەدا کەبیر محەمەدی تەنیا یەک جار توانی پەیوەندی […]

You May Like