یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، بە پێدانی بارمتەی ملیاردێک تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بەشێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە دوازدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، بە پێدانی بارمتەی ملیاردێک تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکران.
ئەم دوو هاووڵاتییە سەرلەبەیانی چوارشەمە حەڤدەی گوڵانی ١٤٠٤، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کرابوون.
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.
ئازادیی بە شێوەی کاتی ئەم هاووڵاتییانە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە دەستبەسەرکرانەکانی تاکڕەوانە و فشار بۆسەر چالاکانیی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان هێشتا بەردەوامە.