فواد کەشاوەرز، هاوڵاتی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فواد کەشاوەرز، گۆرانیبێژی شاری سەقز ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
فواد کەشاوەرز، ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری ساحێو سەربە شاری سەقز ئەنجامدرابوو.
فواد کەشاوەرز، گۆرانیبێژە و خەڵکی شاری سەقزە.