جەلال وەفایی و فەردین وەفایی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی لە شاری بۆکان دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییانە، جەلال وەفایی و فەردین وەفایی بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.
جەلال وەفایی، پێشتر دەستبەسەرکراوە و سزادراوە.