بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە سنووری بانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، گەنجێکی کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە، گیانی لەدەستدا.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی “بەرزان ساڵحی”، تەمەن ٣٨ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ، خەڵکی شاری بانە و دانیشتووی گوندی “خوری ئاوا”، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیاندراوە.

دەوترێت کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاح الدین ئەیوبی لە بانە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ کوژران و برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە چوار ڕۆژی سەرەتای گەلاوێژدا

ش جولای 26 , 2025
لە چوار ڕۆژی سەرەتای گەلاوێژی ١٤٠٤، لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە ئامانج گیران و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر کوژران و سێ کۆڵبەری دیکە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئێوارەی شەمە ٤ی گەلاوێژدا، «بەرزان ساڵحی» کۆڵبەری تەمەن ٣٨ ساڵ، خێزاندار […]

بابەتی پەیوەندیدار