ئارش ڕەسوڵی، کرێکاریی ئارماتۆربەند لە پرۆژەیەکی بیناسازی لە شاری کرماشان، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی سێشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئارش ڕەسوڵی، کرێکاریی ئارماتۆربەند لە پرۆژەیەکی بیناسازی لە شاری کرماشان، لە کاتی ئەنجامدانی کاردا تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن بووە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ئەم ڕووداوە بەهۆی نەبوونی ژێرخانەکانی ئەمنیی لە شوێنی کار ڕوویداوە. ئارش ڕەسوڵی، کە خەڵکی گوندی بۆریدەر لە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان بوو، باوکی دوو منداڵ بوو و بە ساڵان بۆ بژێویی ژیانی لە شارەکانی تاران و کرماشان کاری بیناسازی دەکرد.