جەلال خودامورادی، چالاکیی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی شەشی پووشپەڕی ١٤٠٤، جەلال خودامورادی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی “حەسەن ئاوا” لە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سنە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە کاتژمێر دووی سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکراوە.
جەلال خودامورادی، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی، دەستبەسەرکرا و بەرخوردی دادوەری هەبووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.