بانە؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرماوە

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە، بە هۆی سەرما و بەستەڵەکەوە لە کوێستانەکانی «حەوتاش»ی بانە، گیانی لە دەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەربەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی «ئیدریس نادری» خەڵکی گوندی «قووڵەستێر»ی سەر بە شاری بانە، لە بەرزاییەکانی حەوتاش لەسەر سنووری بانە، بە هۆی بەستەڵەک و سەرمای سەختەوە گیانی لە دەستدا.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و هەیڤی سوورەوە ڕەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە بانە کراوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣دا، ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە، ٣٦ کۆڵبەر (٢٥٪) کوژران و ١٠٦ کۆڵبەر (٧٥٪) بریندار بوون. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ کوژران و برینداربوون، ١٢٤ حاڵەتیان (٨٧٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم بووە. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا لە سنوورە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کوژران و برینداربوون، ١٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن. بە بەراورکردنی ئاماری ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، لەگەڵ نیوەی یەکەمی ١٤٠٢، ئێمە شایەتی زیادبوونی ٦٧٪ی ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سێ مانگ و زیاتر لە هەزار ناڕەزایەتی مافخوازانە

ی دسامبر 29 , 2024
 کۆبەندی هەواڵە کرێکارییەکان نیشان دەدات کە کرێکاران لە ٣ مانگی پاییزی ئەمساڵدا ٧٤٠ چالاکیی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە. هەروەها ٣٣٨چالاکی لەلایەن خانەنشینانەوە ئەنجام دراوە. خاوەنکارە دەوڵەتی و تایبەتەکان هەوڵیان دەدا بە پێدانی بەڵێنی پووچ و بێبنەما، بەکارهێنانی ڕێکخراوی ساخته و کەسانی دەستپەروەردە و یان تەنانەت پشتگوێخستنی ویست و داواکارییەکانیان، کرێکارانی لەسەرکار […]

You May Like