بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندارکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ کردووە و لە ئەنجامدا قاچی بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “ئەیوب مەحمودی”، ٣٥ ساڵ و خەڵکی بانە ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە و بە وتەی ئەیوب مەحمودی، هێزەکانی ڕژێم بەم کۆڵبەرەیان ڕاگەیاندووە کە هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نییە و دەتوانێ بەردەوام بێت لە ڕێگاکەی، بەڵام کاتێک بەلای ئەواندا تێدەپەڕێت و تەنیا دوای ئەوەی چەند مەترێک بە پێ دەڕوات، تەقە لەم کۆڵبەرە دەکەن لە پشتەوە، کە قاچی بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە گشتیدا ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە گشتیدا ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ کوژران و برینداربوونی ٢٣ کۆڵبەر لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا

پ فوریه 8 , 2024
تەنها لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن هەژدە ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمار کراوە، لە ١١ی ڕێبەندان تا ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە گشتی ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن ١٨ […]

You May Like