سنە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی داڕمانی دیوارەوە

ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی دیوارەوە لە شاری سنە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی “لوقمان قادرنەژاد” ٥٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “مەرەبزان”ی شاری سنە، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی داڕمانی دیوار بوو و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

ئێران یەکێکە لە ناسەلامەترین وڵاتان لە بواری سەلامەتی کارکردن و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە شوێنی کاردا تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مانیفێستی پزشکیان خۆشباوەڕی و فریۆکاری

ی آگوست 4 , 2024
ڕۆژنامەی هەم مەیهەن رۆژی چوارشەممە ١٠ ی مانگی گەلاوێژ بابەتێکی بڵاو کردەوە لەژێر ناوی” مانیفێستی پزشکیان“. لەم مانیفێستەدا سیاسەت و ئێقداماتێکی تێدا هاتووە کە قەرارە کابینەی سەرۆک کۆماری نوێ لە ٤ ساڵی داهاتودا لەنێوخۆ و دەرەوە بەکردەوەیان دەربێنێت.پزیشکیان لەم مانیفێستەدا کابینەکەی بە دەوڵەتی ویفاقی میللی ناوبردوە کە ئەرکدارە بە دابینکردنی مافی شارۆمەندان. مەبەست […]

You May Like