کرێکارێک لە شاری بانە بەهۆی ڕووداوی کارەبا لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە هەژدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێکی خەڵکی شاری بانە، لە پەلەوەرداری لە گوندی خواجەمیر لە شاری بانە، لەکاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کارەبا بووە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم کرێکارە «وەهاب دەروێش نیا» خەڵکی شاری بانە ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە؛ لە ساڵی ١٤٠٣، لانیکەم ٢٠٤٢ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١٦١١٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار برینداربوون.
ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لەنێو وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٠٢ی هەیە کە پلەیەکی زۆر لەخوارەوەیە.

