شەفیق عەلیزادە، کرێکاری تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە شوێنی کارەکەیدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی دەی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارێک بەهۆی ئەنجامدانی کاری بیناسازی لە شەقامی هەشتی خەرمانانی شاری ورمێ، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کرێکارە «شەفیق عەلیزادە» کوڕی جەهانگیر، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی «جوهنی»ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆست ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە؛ لە ساڵی ١٤٠٣، لانیکەم ٢٠٤٢ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١٦١١٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار برینداربوون.
ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لەنێو وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٠٢ی هەیە کە پلەیەکی زۆر لەخوارەوەیە.