مەتین جەعفەری، پژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یوسف قەلەندەری، میلاد عەبدیل زادە، مەتین عەبدیل زادە، یوسف عایڕەزایی، ژیهاد عەلی ڕەزایی، فەیسەڵ عەلی ڕەزایی، مانی تەوارە، فەرزین خوبی و ئاکام قوربان تاج، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەتین جەعفەری، پژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یوسف قەلەندەری، میلاد عەبدیل زادە، مەتین عەبدیل زادە، یوسف عایڕەزایی، ژیهاد عەلی ڕەزایی، فەیسەڵ عەلی ڕەزایی، مانی تەوارە، فەرزین خوبی و ئاکام قوربان تاج، ١٢ منداڵی کوردی خوار تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی «ناناس» سەربە شاری ورمێ لەلایەن ناوەندی سەربازی گوندی «زێوە» سەربە ناوچەی مرگەوەڕی شاری ورمێ بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتی ئەم ١٢ منداڵە لە پەیوەست بە بەشداری لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزی کوردستان بووە و پاش ئامادەبوون لەم ناوەندە ئەمنییە هەڕەشە و لێپرسینەوەیان لێکراوە. ئەم ١٢ منداڵە بۆ چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەکردن لێیان بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازادکراون.