سێ هاووڵاتی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، ڕەعنا خوران و ڕۆژان خوران، دوو خوشکی شاری ورمێ، لەگەڵ خاڵی ئەوان جەلال فەروخی، دانیشتووی ناوچەی «زیوە مەرگوڕ»، بەهۆی هێرشی شەوانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی مانەوە، دۆخی سەلامەتی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەوان بێ ئەنجام بووە.
شایانی باسە، ئەم سێ هاووڵاتییە پێشتر لە خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەهۆی بەشداری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری ورمێ بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوون.