سنە؛ سزادانیی چالاکێکی ژینگەپارێز بە زیندانیکردن و سزای نەقدی

ژیان میری، چالاکیی ژینگەپارێزی شاری سنە، بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ژیان (موکرات) میری، چالاکیی ژینگەپارێز و خەڵکی گوندی «تەنگیسەر» لە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پێدانی پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگا، ژیان میری بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی» دادگایی کردووە و سزایداوە.

ئەم چالاکەی ژینگەپارێز پێشتر لە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، دەستبەسەر و پاش چەندین ڕۆژ لێپرسینەوە لە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە پێدانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانیی شاری سنە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەی ئومید ئیبراهیمی بۆ زیندان گواسترایەوە

ج مه 30 , 2025
ئومید ئیبراهیمی، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری شنۆ، بە کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە حەوتی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئومید ئیبراهیمی، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا، لە […]

You May Like