دیوانی دادی ئیداری، لە کۆتاییدا سزای دوورخستنەوەی “فرمێسک فەتاحی” مامۆستای شاری مەریوان دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و وەرگرتنی لە شورای ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، “فرمێسک فەتاحی” مامۆستای شاری مەریوان بە ١٤ ساڵ ئەزموونی ڕاهێنەری و بەڕێوەبەری پێش خوێندنگەی بنەڕەتی و خوێندنگاکانی بنەڕەتی بە بڕیاری کۆتایی دیوانی دادی ئیداری لە پەروەردە و فێرکردن دوورخرایەوە.
شەپۆلی نوێی ناردنی بەڵگەی چالاکانی سنفی و سزا قورسەکان لە دوورخستنەوە، تا دەرکردن لە خزمەت و لێبڕینی نمرە، بە بیانووی جیاوازی وەکو ئامادەنەبوون، ئامادەبوون لە ناڕەزایەتیە سنفیەکان، سەرپێچی لە ژینگەکانی فەرهەنگی و پەروەردە و سزادانە یاساییەکان بە شێوەیەکی فراوان لە جێبەجێکردندایە.
پێشتریش دیوانی دادی ئیداری سزای دوورخستنەوەی “دیاکۆ عەلەوی” مامۆستای شاری سەقز بە زیاتر لە ١٣ ساڵ ئەزموونی فێرکردن دەرکردبوو.