سنە؛ بانگهێشتی شەیس ئەمانی بۆ دادگای شۆڕش

شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی قوماشی کوردستان و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە بانگهێشتکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی قوماشی کوردستان و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ دادگا بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە ناوبراو دەبێت ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە ئامادەبێت.

کۆڵبەرنیوز پێشتر لە بانگهێشتی فەرشید عەبدوڵڵایی، ئیقباڵ شەعبانی، جەمال ئەسەدی و ئارمان سەلیمی، چوار کەس لە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی شاری سنە بۆ ١٩ی خاکەلێوە، بۆ دادگا ڕایگەیاندبوو.

شایانی باسە، کە هەموو ئەم چالاکوانانە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنی و کرێکارییەکانی خۆیانەوە دەستبەسەر و مامەڵەی یاساییان هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتی چالاکوانێکی مەدەنی بۆ دادگای شۆڕش

ی مارس 30 , 2025
چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانێکی مەدەنی شاری سنە، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە، بۆ دادگای سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ڕاگەیەندراوە ئەمڕۆ شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دەرچووە و بەپێی ئەمە، ناوبراو دەبێت لە ٢٠ی خاکەلێوەدا لەم ناوەندە یاساییە ئامادەبێت. شایانی باسە، ئەم چالاکوانە مەدەنییە پێشتر لە […]

You May Like