کامێران؛ ئازادی کاتی “ئامانج قوربانی” بە دانانی بارمتە

ڕۆژی دووشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگە، پاش ٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” لە ڕۆژی ٣ی گەلاوێژ لەگەڵ چەند کەسی دیکە دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە کامێران، پاش ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی”، لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە دەستبەسەرکران کە ناسنامەی ٨ کەس لەوانە بە ناوەکانی “حسام مەهدی، ئەمیر نەدیمی، فەریدە وەیسی، حەمید سەوزە، ئامانج قوربانی، خەلیل پەرندەک، یاسر نوری و فەرزین موەفەقی” بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندرابوو.

ئیسماعیل کەریمی ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “کانیشە”ی سەربە شاری کامێران لەگەڵ چالاکانی دیکەی ژینگە بۆ ئەم ناوچەیە ڕۆشتبوون کە تووشی سووتانی زۆری جەستەی “٨٠ لە سەد” بوو. ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانی بە فڕۆکەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازرابوو و بەهۆی سەختی برینەکانی لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە خەوێندرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ تەرمی “ئیسماعیل کەریمی” لەنێو پێشوازی شکۆمەندانەی خەڵکی کامێران و کوردستان لە گوندی نەجەفاوای ئەم شارە بە خاک سپێردرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەڵگەسازی دژی چالاکانی سێنفی؛ بانگهێشتی سارا سیاپور بۆ دادگا

س جولای 30 , 2024
لە بەڵگەسازی هێزە ئەمنیەکان دژی چالاکانی سێنفی و مەدەنی، “سارا سیاهپور” چالاکی سێنفی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ دادگای ئینقلابی ئیسلامی بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شورای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی مامۆستایانی ئێران، لقی ٢١ی دادگای ئینقلابی کەرەج، لە ڕاگەیەندراوێکدا “سارا سیاهپور” بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی” […]

You May Like