کامێران؛ مەحکومکردنی سەیوان ئیبراهیمی بە زیندان لە غوربەت و قامچی لێدان

سەیوان ئیبراهیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنەوە بە یەک ساڵ زیندانی غوربەت و ٤٠ قامچی مەحکوم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بە پشتبەستن بە حوکمی لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی سنە، سەیوان ئیبراهیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنەوە بە یەک ساڵ ساڵ زیندانیکردن لە غوربەت و ٤٠ قامچی مەحکوم کرا.
سەیوان ئیبراهیمی بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” بە یەک ساڵ زیندانی و غوربەت بۆ زیندانی دیزل ئاباد لە کرماشان و ٤٠ قامچی لێدانی سزای بەسەردا سەپێنراوە.
هەروەها دانیشتنی دادگای تۆمەتەکانی کاک ئیبراهیمی سەبارەت بە دۆسیەیەکی دیکە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوە دەچێت.

سەیوان ئیبراهیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بۆ جاری دووەم لە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا. لە کۆتاییدا لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١دا سەیوان ئیبراهیمی بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ لێدان و ئەشکەنجەدانی ٧ کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی آگوست 27 , 2023
حەوت کۆلبەر خەڵکی شارەکانی سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی چەمرزی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لێدان و  بێ رێزیان پێکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، حەوت کۆلبەری خەڵکی شارەکانی سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی چەمرزی بانە لەلایەن […]

You May Like