کامیار عوقابی، چالاکی مەدەنی و ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە هەشتی پووشپەڕی ١٤٠٤، کامیار (کەمال) عوقابی، هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “باڵاگیر” لە شاری شنۆ و ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
کامیار عوقابی، پێشتر لە ساڵی ١٤٠٣، بەهۆی چالاکییەکانی ژینگەپارێزی خۆیەوە بۆ چوار مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.