نەغەدە؛ شەش هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

ئەمین باشوکی، کاوە قادری، ڕەحمان خاڵخانی، فەرهاد کەریمی، سامان کاکەمەمی و سامان سەیدمەحموودیان، شەش هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە پێنجی پووشپەڕی ١٤٠٤، سامان سەیدمەحموودیان، تەمەن سی ساڵ و سامان کاکەمەمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی سێشەمە سێی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمین باشوکی، کاوە قادری، ڕەحمان خاڵخاڵی و فەرهاد کەریمی، چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی دەستبەسەر کردووە و کەرەستەی تایبەتی ئەوان وەکو تەلەفۆن و لاپتۆپ لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆمبارانی کیمیایی شاری سەردەشت جنایەت لە جەرگەی شەڕێکی کۆنەپەرستانەدا

ش ژوئن 28 , 2025
ئەمڕۆ شەمە ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نایه‌تی بۆمبارانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شته‌. كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕی وێڕانكه‌ر و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقدا، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی حكوومه‌تی فاشیستیی به‌عس، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌دا، بۆمبه‌ کیمیاییه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌خه‌به‌ر و بێ‌دیفاعی چوار ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت […]

بابەتی پەیوەندیدار