تاران؛ گیانبەختکردنی محەمەد خزری، گەنجێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی

«محەمەد خزری»، گەنجێکی ٢١ ساڵەی کورد و خەڵکی شاری ئاشخانە سەر بە شاری سەمەلقان لە پارێزگای خوراسانی باکوور، ناسنامەی یەکێکی لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری تارانە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارەزاییانی سەر شەقام گیانی لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، محەمەد خزری لە شاری بومهێنی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە پێکانی دڵی کرایە ئامانج و گیانیبەختکرد. تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک هەفتە، لەلایەن خێزانەکەیەوە لە تاران ناسرایەوە و لە ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی “چەخماقلوو”ی سەر بە 

 شاری ئاشخانە بەخاک سپێردرا.

بەپێی یەکێک لە پەڕەکانی مۆڵەتی بەخاکسپاردنی ئەم گیانبەختکردووە کە بە دەستی کۆڵەرنیوز گەیشتووە، بەرواری گیانبەختکردنی محەمەد خزری ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ تۆمارکراوە و هۆکاری گیانبەختکردنی وەک “پێکانی جەستەی بە تەنێکی فڕێدراوی خێرا” راگەیاندراوە.

دوای گیانبەختکردنی ئەم گەنجە کوردە، دامەزراوە ئەمنییەکان بە جێبەجێکردنی فشار لەسەر خێزانەکەی، هەوڵیاندا پرۆسەی ڕاگەیاندن دەربارەی چۆنیەتی گیانبەختکردن و وردەکارییەکانی ئەم پرۆسە سنوردار بمێنێتەوە و رێگری لە قسەکردنی بنەماڵەکەی لەگەڵ میدیاکان بکرێت.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانی

پ فوریه 5 , 2026
«مەجید دەریایی»، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای یەکساڵ زیندانی تەعزیری دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەجید دەریایی بە بانگهێشتکردنی لقی یەکی جێبەجێکردنی سزای تاوانکارییەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانی بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار