مەریوان؛ ئازادی ئومید سەجادی بە دانانی بارمتە

“سەید ئومید سەجادی”، هاوڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان پاش تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «سەید ئومید سەجادی» هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «کوڵەجێ»ی سەربە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی مەریوان ئازاد کرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و سەرەتا بۆ گرتووخانەی قەرارگای شەهرامفەری سنە و پاشان بۆ زیندانی مەریوان گواسترابۆوە. شایانی باسە «ئومید سەجادی» لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

شایانی باسە کە ناوەندە دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران «ئومید سەجادی»یان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت تۆمەتبار کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سرووش نووربەخش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د فوریه 3 , 2025
“سرووش نووربەخش”، خوێندکاری زانکۆ و ئاوازدانەری شاری مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مهابادەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سرووش نووربەخش، خوێندکاری زانکۆ و ئاوازدانەری شاری مهاباد، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like