مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

فەرهاد کەدخوداقادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەرکرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد کەدخوداقادری، هاووڵاتی دانیشتووی گوندی سەرچنار لە شاری مەهاباد، ڕۆژی شەمە دەی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەرکرا و تا ئێستا شوێنی مانەوە و دۆخی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بەبێ بڕیاری دادوەر و بە توندوتیژی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. بە تێپەڕینی چەند ڕۆژ لەم دەستبەسەرییە، هەوڵەکانی بنەماڵەی فەرهاد کەدخوداقادری، بۆ زانینی دۆخی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئەنجامە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کارکردن 

پ ژوئن 5 , 2025
بێهزاد کەریمی، وەستای ئیزوگام، لە کاتی ئەنجامدانی کاردا بەهۆی سووتانی زۆر گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی دیکە لە شوێنەکانی نائەمنییەتی کاردا، بێهزاد کەریمی، وەستای ئیزوگام، لەکاتی کارکردندا بەهۆی سووتانی زۆر گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە لە پرۆژەیەکی بیناسازی شاری کامێران ڕوویداوە، جارێکی دیکە […]

You May Like