کامێران؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

موحسین ئەسەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، موحسین ئەسەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موحسین ئەسەدی لە دووکانەکەی خۆی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کامێران دەستبەسەر کراوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی قوروە و سەقز

س سپتامبر 19 , 2023
عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری قوروە و لوقمان بیداری هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری قوروە و لوقمان بیداری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و […]

You May Like