لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتیان لە پارێزگای ئیلام، دوو هاوڵاتی خەڵکی دەڕەشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە چواردە و پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاوڵاتی خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی سەدرا یوسفی تەمەن ١٨ ساڵ و عەلی دارابی تەمەن ٢٣ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر بووە و هێشتا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی هێشتنەوە و دۆخی یاساییان لەبەردەستدا نییە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ چارەنووسی کوڕەکانیان بێئەنجامە و ناوەندەکانیی ئەمنی و دادوەر لەمبارەوە وەڵام نادەنەوە.

