«پووریا ئەحمەدی»، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پووریا ئەحمەدی، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرا. ناوبراو لە سەرەتاکانی ڕێبەندانی ئەم ساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە دێولان دەستبەسەر کرابوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پووریا ئەحمەدی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
«پووریا ئەحمەدی»، تەمەن ٢٦ ساڵ و برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە دەستبەسەرکراوە و مامەڵەی یاسایی هەبووە.