شنۆ؛ ئازادی کاتی لوقمان زەنگی

لوقمان زەنگی، هاووڵاتی شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی ٢٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لوقمان زەنگی، هاووڵاتی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی شنۆ گواسترابوو و لە ماوەی دەستبەسەریدا لە پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ناوبراو لە چوارشەمە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکردنی وریا نیزامی، پەرستاری دیواندەرە

ی اکتبر 6 , 2024
وریا نیزامی، پەرستار و هاووڵاتی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی سنە لە سنە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ئەمنی ڕژیم لە سنە، هێرشیان کردە ماڵی وریا نیزامی، پەرستاری ٣١ ساڵان و خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە، ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو لە نەخۆشخانەیەکی سنە […]

You May Like