دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری لە لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی سنە بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی کامران ساختمانگەر لە لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی سنە بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە کرێکارییە سەبارەت بە «تاوانی تۆمەتلێدان و ناوزڕاندن» بەرگری لە خۆی کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دۆسیەیە لەسەر سکاڵای دادستانی شاری سنە و جەهانگیر ئەلیاسی بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و شارسازی کوردستان لە دژی ناوبراو کراوەتەوە. هۆکاری ئەم سکاڵایە لە دژی کامران ساختمانگەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وەک نوێنەری کرێکاران، بەدواداچوونی بۆ پێشێلکارییەکانی بەڕێوەبەران لە دامودەزگا جۆراوجۆرەکاندا، لەوانە ڕێکخراوی پشکنینی گشتی وڵات، وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی، ڕێکخراوی فڕۆکەوانی لە تاران، پارێزگاری کوردستان و شارەداری سنە کردبوو و بەڵگەکانی لەمبارەیەوە خستبووە ڕوو. ناوبراو لە دوای ئەم دانیشتنە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
کامران ساختمانگەر لە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباردا، بانگهێشتی ئەم ناوەندە دادوەرییە کرابوو.
شایانی ئاماژەیە کە ناوبرا لە ڕابردووشدا بە هۆی چالاکییەکانی، پێشتر دەستبەسەر کراوە و سزای بەسەردا سەپێنراوە.