سنە؛ مەحکوومکردنی سۆما پورمحەمەدی بە زیندان و دوورخستنەوە

“سۆما پورمحەمەدی” لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە لەلایەن دادگەی ئینقلابی ئەم شارە بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشان مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆما پورمحەمەدی لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نوژین بە زیندان و دوورخستنەوە مەحکووم کرا. بەپێی ئەو حوکمەی کە لەلایەن بلقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر «کەرەمی» دراوە و ڕۆژی شەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٣، بە سۆما پورمحەمەدی ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆمەتی «پێکهێنانی کۆمەڵ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشان مەحکووم کراوە.
کۆبوونەوەی دادگا دەربارەی تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە ٢٩ی خاکەلێوەی ئەم ساڵدا، لەم لقە بەڕێوەچووبوو.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە “سۆما پورمحەمەدی”، پێشتر لەلایەن لقی ١٠٦ دادگای تاوانی دووی سنە بە تۆمەتی «تێکدانی دۆخی گشتی» بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرابوو.
سۆما پورمحەمەدی لە بەفرانباری ١٤٠١ دەستبەسەرکرا و دوای تێپەڕینی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازادکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ سەنعان نەورۆزی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بانگهێشتی زیندان کرا

د آوریل 22 , 2024
“سەنعان نەورۆزی”، هاوڵاتی شاری سنە لەماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی، پێویستە خۆی ڕادەستی زیندان بکات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی ڕاگەیەندراوێک لەم دواییەدا دەرچووە، “سەنعان نەورۆزی”، دانیشتووی شاری سنە، پێویستە تا ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، خۆی ڕادەستی زیندان بکات و ماوەی ٣ مانگ زیندانییەکەی دەستپێبکات.ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی […]

You May Like