پیرانشار؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی محەمەد محەمەدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی

محەمەد محەمەدی (شێخالی)، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شین ئاوا” لە شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، محەمەد محەمەدی (شێخالی)، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شین ئاوا” و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەمەد محەمەدی، پێشتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئێران” لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری پیرانشار بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوومکرا و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە پەسەندکرا.

ڕۆژی یەکشەمە هەشتی خەزەڵوەری ١٤٠١، محەمەد محەمەدی (شیخالی)، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوەکەی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گواسترابوویەوە. ناوبراو پاش دوو مانگ لێپرسینەوە بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بە بڕانی بەردەوامی کارەبا و کەم ئاویی، هاوینێکی سەخت لەڕێدایە

چ مه 7 , 2025
هاوینی ڕابردوو، دوای شەپۆلێکی بەرفراوانی بڕانی کارەبا کە ناڕەزایەتی گشتی زۆری لێکەوتەوە، بەرپرسانی وەزارەتی وزە بە جەختکردنەوە لەسەر “پلاندانانی ورد بۆ هاوینی داهاتوو” ڕایانگەیاند کە بڕانی ئاو و کارەبا چیتر دووبارە نابنەوە. هەندێک تەنانەت لەوەش بەولاترەوە چوون و بەڵێنیان دا کە بە هاتنی وێستگەی کارەبای نوێ و بەکارهێنانی وزەی جێگرەوە، […]

You May Like