مەریوان؛ ئازاردانی ٣ منداڵی کرێکار لەلایەن خاوەنکارەوە

لە ڕووداوێکی هەژێنەردا، ٣ منداڵی کرێکار لە شاری مەریوان بە شێوەی قێزەون لەلایەن خاوەنکارەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم منداڵانە لە کارگەیەکی بەرگدروو سەرقاڵی کارکردن بوون، چەند بەشێکی جەستەیان بە ئوتوی گەرم لەلایەن خاوەنکارەوە ئەشکەنجەدرا و سووتێنراوە.

نەهرۆ خالیدی ١٢ ساڵ تەمەن، ڕێبین قادری و مانی دانش، ٣ منداڵن کە دەگوترێت لەلایەن خاوەنکارەکەیان ئازاری جەستەیی دراون. نەهرۆ خالیدی، یەکێک لە قوربانیانی ئەم ڕووداوە ترسناکە، لە گفتوگۆیەکدا گوتوویەتی کە خاوەنکارەکە بۆ سزادانی ئەوان، چەند بەشێک لە جەستەیانی بە ئوتوی گەرم سووتاندووە. هەروەها ئەم منداڵە باسی ئەشکەنجە و لێدانی پێشووتری خاوەنکارەکەیانی کردووە.
محەمەد ساڵح خالیدی، باوکی نەهرۆ خالیدی، بە پەسەندکردنی ئەم ڕووداوە، لە بەدواداچوونی یاسایی بابەتەکە و ڕۆشتن بۆ پزیشکی یاسایی ڕاگەیاندووە. سەرەڕای ئەمەش، بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا، بڕیاری بڵاوکردنەوەی گرتەی برینداربوونی منداڵەکان دراوە.

دەگوترێت، کەسی تاوانبار پاش ڕووداوەکە دەستبەسەرکراوە، بەڵام پاش ٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و ئێستا بە کارکردن لە دوکانەکەی بەردەوامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەنابردنە بەر ئێعدام و ترس و تۆقاندن، ڕژیمی ئیسلامی لە مەرگی حەتمی ڕزگار ناکات

چ آگوست 7 , 2024
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی “ژینا“، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لە سێدارە درا. حوکمی ئێعدامی ڕەزا ڕەسایی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بنەماڵەکەی و دوایین دیدار لەگەڵیان، بەڕێوەچوو. ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری سەحنە، ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و لە […]

You May Like