سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «قانع خاتری»، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە شازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «قانع خاتری»، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
قانع خاتری، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت و پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە، قانع خاتری، پێشتریش بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و چالاکییە ژینگەپارێزییەکان دەستبەسەرکراوە و دواتر سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.