بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەکانی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بانە، تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک ”زگی” بەسەختی برینداربوو. ناسنامەی ناوبراو شاخەوان مەشهوری، خەڵکی گوندی کەندەسورە لە شاری بانە ڕاگەیەندرا. ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکەی بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گواسترایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣، بە گشتی ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٦ کۆڵبەر واتا (٢٥٪) کوژراون و ١٠٦ کۆڵبەر واتا (٧٥٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١٢٤ حاڵەت واتا (٨٧٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ١٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ١٤٠٣، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠٢، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٦٧٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئێرانشار؛ لێدان و ئەشکەنجەی پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتوخانە

چ اکتبر 9 , 2024
پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە گرتوخانەی ئێرانشار بەندکراوە، لێدان و ئەشکەنجە کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە پەڕەی تایبەتی دایکی ناوبراو، پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی سەقز لە شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە تاران دەستبەسەرکرا، لە گرتوخانەی ئێرانشار لەلایەن بەندکراوانی بەندی […]

You May Like