دێولان؛ مەحکوومکردنی حیکمەت ئەمیری بە ٤٢ مانگ زیندانیکردن

حیکمەت ئەمیری، هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ٤٢ مانگ زیندانیکردن مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی حوکمێک لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی دێولان بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕۆستەمی ئەحقەر، بڕیاردرا و لە سەرەتای گەلاوێژی ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژیم و بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزاییەکان و ڕێکخراوانی دژبەری ڕژیم” بە ٤٢ مانگ زیندانیکردن مەحکووم کرا. ٣٦ مانگ لە حوکمی دەرکراو ڕاگیراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی حیکمەت ئەمیری، لە خاکەلێوەی ١٤٠٣ لە لقی ناوبراو بەڕێوەچوو بوو.

حیکمەت ئەمیری، هاووڵاتی شاری دێولانە کە لە بوارەکانی ژینگە و چارەسەری ئالوودەیی چالاکی دەکات.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

یادێك له‌ ڕووداوی مێژویی مانگرتنی گشتیی ١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤، به‌ره‌وپیری ساڵهاتی شۆڕشی ژینا

پ آگوست 8 , 2024
١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ساڵیادی ڕۆژێکی مێژوویی له ‌بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌. ڕۆژێك كه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی یه‌كپارچه‌ و یه‌كگرتووانه‌ له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستیاندایه‌ مانگرتنێكی گشتی، هێزنواندنێكی شكۆدار كه‌ به‌ هه‌موانی نیشان دا سه‌ره‌ڕای دامركانی خه‌باتی چه‌كداری، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیندووە و له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی خۆیدا […]

You May Like