سومەیە ڕۆستەمی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سومەیە ڕۆستەمی”، ٢١ ساڵ تەمەن، کچی کەیومەرز و خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتییە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.