پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«سەید فەخرەدین تاهیری»، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە هەژدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سەید فەخرەدین تاهیری، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سەید فەخرەدین تاهیری، کوڕی سەید موسلیح و لەدایکبووی ١٣٨٠یە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ سزای ٢ ساڵ دوورخستنەوەی فەرهاد شێخە جێبەجێ کرا

ی مارس 9 , 2025
سزای ٢ ساڵ دوورخستنەوەی فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری پاش ڕۆیشتنی بۆ دادگای دیواندەرە جێبەجێ کرا. ناوبراو دەبێت هەفتەی یەکجار لە کەڵانتەری ئەم شارە ئامادەبێت و ئیمزا بکات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران بۆ تێپەڕاندنی سزای دوورخستنەوەکەی ڕەوانەی […]

You May Like