ئەمیر (هەژار) عەبدوڵڵاپوور، ئاوات عەلی پوور، ئەنوەر ئیبراهیم زادە و ئیسماعیل سانیار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە یازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئیسماعیل سانیار تەمەن ٤٥ ساڵ و زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی گوندی “دانشبەند” لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی سێشەمە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئاوات عەلی پوور هاووڵاتی گوندی “شێخلەر” لە شاری بۆکان و ئەنوەر ئیبراهیم زادە هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمیر عەبدوڵڵاپوور هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەمیر عەبدوڵڵاپوور هێشتا چارەنووسی نادیارە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.