ئاودانان؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانە و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ٩ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ڕەحمەت ڕەشیدی، بێهروز شێخی، ئەشکان سەبزی، ئارمان کەرەمی، عارف میرزایی، ئەمیرحسێین خان محەممەدی، عەلی ئەحمەدی، ئارمین پیرانی و مستەفا سەفار، ٩ هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخ و چارەنووسیانەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بۆ سەپاندنی دۆخی سەرکوت و ئەمنی بۆ سەر کۆمەڵگا و لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ دەستیپێکردووە، ڕەحمەت ڕەشیدی، بێهروز شێخی ٢٩ ساڵ، ئەشکان سەبزی، ئارمان کەرەمی، عارف میرزایی، ئەمیرحسێین خان محەممەدی، عەلی ئەحمەدی، ئارمین پیرانی و موستەفا سەفار بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کافەیەک بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکران. لەم هێرشەدا، هێزەکانی ڕژیم بە هاتنەژوورەوەیەکی توندوتیژانە تەواوی کەرەستەی شوێنەکەیان تێکدا.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی جەستەیی ڕەحمەت ڕەشیدی، بێهروز شێخی، ئەشکان سەبزی، ئارمان کەرەمی، عارف میرزایی، ئەمیرحسێیم خان محەممەدی، عەلی ئەحمەدی، ئارمین پیرانی و موستەفا سەفار لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

لوڕدگان؛ کوژرانیی حەوت هاوڵاتی لوڕ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج ژانویه 9 , 2026
مێهدی موسەوی، محەممەد موسەوی، ئەبولفەزڵ خالدی، بەهمەن فەتاحی، فەرهاد عیوزی، مەسیح جەلیل و حسێین مونسی، حەوت هاوڵاتی خەڵکی لوڕدگان سەر بە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی بەرپرس یان ناوی بکوژانی […]

بابەتی پەیوەندیدار