سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەرکرانیی «میلاد ئاهەنی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، میلاد ئاهەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز و لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی میلاد ئاهەنی بە لێدان و ئەشکەنجە ئەنجام دراوە و دواتر ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی زیندانیی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

