«حسێن ئەمیری و یەدێ سەرمەستی»، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانیان، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا بەسەردەبەن و هیچ زانیارییەکی ورد لە بارەی بارودۆخ و شوێنی زیندانیکرانیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، حسێن ئەمیری و یەدێ سەرمەستی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانیان، ئەم دوو هاووڵاتییە هێشتا لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبەن و هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی بارودۆخ و شوێنی زیندانیکرانیان لەبەردەستدا نییە.
ئەم دوو هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و سەردانی خێزانەکەیان بێبەشکراون.
بەردەوامی بێئاگایی لە دۆخی حسێن ئەمیری و یەدێ سەرمەستی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاریانی لێکەوتووەتەوە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

