ئیلام و سەراوڵە؛ دەستبەسەرکرانیی سێ هاووڵاتی و بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسیان

ئەمیرحوسێین تەعمیرکاری، محەممەدحسێن مورادی و ئەبولفەزڵ پورڕەزایی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری ئیلام و سەراوڵە، لەم ڕۆژانەی دواییدا بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخ و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەممە ١٣ بەفرانبقری ١٤٠٤، محەممەدحسێن مورادی، ٤٠  ساڵ تەمەن و خەڵکی «ئاسمان ئاوا»ی سەر بە سەراوڵە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەبولفەزڵ پورڕەزایی، ١٨ ساڵ  تەمەن و خەڵکی شاری ئیلام و دووشەممە پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیرحسێن تەعمیرکاری، ٢٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری ئیلام بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتی دژیان، شوێنی زیندانیکران و دۆخی ئەم سێ هاوڵاتییە وەڵامیان نەداوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاریان تائێستا بێئەنجام ماوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سونقور؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی جەواد ئوستواری، ڕاهێنەر و پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازی

س ژانویه 6 , 2026
جەواد ئوستواری، ڕاهێنەر و پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازی ئێران و ئاسیا خەڵکی  شاری سونقور، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، جەواد ئوستواری، ڕاهێنەر و پاڵەوانی […]

بابەتی پەیوەندیدار