ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فەریبۆرز سادقی و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ناوبراو دوای ٢١ ڕۆژ

بە تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فەریبۆرز سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری و بە هێرشبردنە سەر دووکانی فەریبۆرز سادقی، ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا خێزانەکەی و نزیکانی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنووسی ئەم گەنجە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ماوەیەدا فەریبۆرز سادقی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن یان پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە و فشاری دامەزراوە ئەمنییەکان ڕێگری لە ئاگادارکردنەوە دەربارەی دۆخی ناوبراو کردووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پێویستی هاوپشتی جیهانی بۆ ڕزگارکردنی گیانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران

ی فوریه 8 , 2026
دوابەدوای شەپۆلی ئەم دواییەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران، دەیان هەزار کەس دەستبەسەر کراون و گەلێک ڕاپۆرت سەبارەت بە ئەشکەنجەی سیستماتیک، بێسەروشوێنکردن، دانپێدانانی زۆرەملێ و هەڕەشەی ئەگەری لەسێدارەدرانی زۆرێک لە دەستبەسەرکراوان، بڵاو کراوەتەوە. هەر ئێستا لە پشت دەرگای داخراوی گرتنگە و زیندانەکان کارەساتێکی مرۆیی خەریکە ڕوودەدات. کۆی ئەم بابەتە، دۆخێکی نائاسایی مرۆیی […]

بابەتی پەیوەندیدار